دەربارەی
ئێمە

دەربارەی کام پرۆدەکشن



کۆمپانیایەکی سەربەخۆ و پرۆفیشناڵە لە بواری بەرهەمهێنانی فیلم و ڤیدێۆدا، بنکەی سەرەکی کۆمپانیا لە شاری سلێـمانییە لە هەرێمی کوردستان. شارەزا و تایبەتمەندین لە بەرهەمهێنانی ڤیدیۆی سەرنج ڕاکێش و ناوازە بۆ براندەکانتان. داهێنانی هونەری، ئامێرە پێشکەوتووکان و شارەزایی بێ وێنەمان لە بازاڕەگەریدا وا دەکات پەیام ومەبەستەکانتان بە شێوەیەکی زۆر باش بگات بە وەرگرەکانتان، ئەوەی ئێمەی پێدەناسرێت وجیاماندەکاتەوە " پابەندبوونمان بە کات وکاراممەییمان لە کارکردنە" لەم بوارە پیشەسازییەدا. بە دابینکردنی نوێترین و پیشکەوتووترین ئامێر هەروەها لە ڕێگەی ستۆدیۆ ئاست بەرزەکانمانەوە خەونەکانتان دەهێنینە دی. بە شانازییەوە دەڵێین کارەکانی پێشوومان لە بوارە جیاوازەکانی وەک ڕیکلامی تەلەفیزۆنی ، بانگەشەی بازرگانی ، ڤیدیۆ کلیپ و فلیمسازی جێی سەرنج و باس خواستی خەڵک بوون.
ڕوانینمان
بۆ ئەوەی لە ڕێگەی بەرهەمهێنانەوە ببینە خاوەن باشترین بیری داهێنەرانە ئامانجی سەرەکیمان بەدی هێنان و گوڕینی خەیاڵی ئێوەیە بۆ ڕاستی بە شێوازێکی ورد و داهێنەرانە.
گرینگیمان
لە کۆمپانیاککەی ئێمەدا، ڕەزامەندی ئێوە لە سەروو هەموو شتێکی ترەوەیە. ئێمە ڕێز و بەهای بێپایان بە خواستەکانتان دەبەخشین.