جۆری خزمەتگوزاریەکانی کە دابینی دەکەین..
ڤیدیۆ ئاسانتره بۆ سه‌یركردن و هه‌روه‌ها شێركردنی
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان یاخود له یوتوب, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یوتوب دووه‌م تۆڕی
به‌ناوبانگی گه‌ڕانه له سه‌رتاسه‌ره جیهان له دوای (گۆگڵ)ه‌وه, چه‌ناڵی یوتوبی
تایبه‌ت به (كام پڕۆده‌كشن)یش زیاتر له دوو هه‌زار سه‌بسكرایبی هه‌یه له‌گه‌ڵ بوونی
زیاتر له ٤٢ هه‌زار سه‌ردانیكه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ترمان
ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ده‌ته‌وێت چاكسازی له
هۆشیاری خه‌ڵكیدا بكه‌یت به‌رامبه‌ر به برانده‌كه‌ت, هه‌روه‌ها
كۆمپانیاكه‌مان ده‌توانێت هه‌موو ئه‌و
شته پێویستانه دیاریبكات كه بۆ سه‌ركه‌وتنی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌كه‌ت پێویسته,
له ده‌رهێنه‌ر, به‌رهه‌مهێنه‌ر, كه‌سانی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌نیمه‌یشن,
فۆتۆگرافه‌ر, ئه‌كته‌ر, ئاژه‌ڵان و وه‌رگێڕه‌كان. هه‌رچییه‌كت پێویست بوو ده‌توانیت
له یه‌ك شوێندا ده‌ستت بكه‌وێت
له ڕێگای كاركردن به شێوه‌یه‌كی ورد له‌گه‌ڵتاندا,
ده‌توانین بیرۆكه‌كه‌ت په‌ره پێ بده‌ین بۆخشته‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی پلان بۆ داڕێژراوی
ورد, كه ڕوونی و ته‌واوی نرخه‌كانیش له خۆبگرێت, به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه ده‌توانیت دڵنیابیت
له پێویستییه‌كانی به‌رهه‌مه‌كه‌ت و بودجه‌ی داواكراو هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌رهه‌مهێنانییه‌وه
بریكاری كاستینمان په‌یوه‌ست ده‌كه‌ین به ستۆدیۆكانی ته‌له‌فیزیۆن, تۆڕه‌كانی ته‌له‌فیزیۆن, كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی فیلم, بریكاره‌كانی ڕیكلام و به‌هره‌داره‌كان, به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه دۆزینه‌وه و به‌كارخستنی بریكارێكی گوونجاوی كاستین ئاسانتر ده‌بێت بۆمان
پڕۆسه‌ی كاركردنمان به ڕێكخستنی پڕۆژه‌كه‌ت و سیناریۆكه‌ت ده‌ست پێده‌كات, ئه‌مه‌ش یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ دیاریكردنی پێویستییه ته‌واوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مه‌كه‌ت, له‌ڕێی ئه‌وه‌شه‌وه ده‌توانین كاریگه‌رترین چاره‌سه‌ر بدۆزینه‌وه به‌پێی ئه‌و به‌دجه‌یه‌ی كه هه‌ته
كاتێك بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ست ده‌بێت به گه‌یاندنی په‌یامه‌كت به بینه‌ره‌كانت, ئه‌وا ئێمه به‌هره‌داری داهێنه‌رانه و سه‌رچاوی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆییمان هه‌یه بۆ به‌دیهێنانی پێشبینییه‌كانت و ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كانت ده‌یه‌وێت بیپێكیت
كاره ته‌كنیكییه‌كانمان بۆ گرافیكه سێ
دوورییه‌كان متمانه‌پێكراون له مه‌ودا فراوانه‌كانی
به‌رهه‌مهێنانه‌وه
هه‌وڵی
ته‌واو ده‌ده‌یت كه به‌پێی توانا كاری به‌رهه‌مهێنانه‌كه بێ كه‌موكوڕی بێت, ئه‌ویش
له بیرۆكه و ستۆریبۆردی گوونجاوه‌وه ده‌ست پێده‌كات, هه‌وڵی ته‌واوت له‌گه‌ڵ ده‌ده‌ین
بۆ به‌رهه‌مهێنانی میوزیك ڤیدیۆیه‌كی سه‌رنجڕاكێش و كاریگه‌ر.
كه‌سه پسپۆڕه‌كانمان له دۆزینه‌وه‌ی شوێنی وێنه‌گرتن ده‌توانن زۆر به نزیكه‌ی شوێنی ئیلهامبه‌خش پێشكه‌ش بكه‌ن له شوێنه ناسراوه‌كانه‌وه بۆ دوورترین خاڵه‌كانی عێراق, ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه‌ت پێویستی به شتێكی تایبه‌ت بوو ئه‌وا دیده‌وانه‌كانمان به دوای شوێنێكی ته‌واو گوونجاودا ده‌گه‌ڕێن بۆ وێنه‌گرتنه‌كه‌ت
ده‌توانیت فیلمه‌كه‌ت هه‌ر ئێستا بڵاو بكه‌ینه‌وه,
له‌م خزمه‌تگوزارییه‌مان هه‌موو پسپۆڕه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلم و بازاڕگه‌ری و به‌رزكردنه‌وه‌ی
له خۆده‌گرێت به مه‌به‌ستی فرۆشتنی فیلمه‌كه‌ت, پێویست ناكات نیگه‌رانی هیچ شتێك
بیت چونكه له (كام پڕۆده‌كشن) گرنگی به هه‌ر شتێك ده‌ده‌ین كه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی
ئه‌و بڵاوكردنه‌وه‌یه بپێكێت, تۆ ته‌نها پێویسته ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌كه دیاریبكه‌یت
بینه‌ره‌كانت پێویسته هه‌ست به ڕه‌سه‌نایه‌تی
فیلمه به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌كه‌ت بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا, به‌هۆی ئه‌م سه‌رنجه تایبه‌تییه‌شه‌وه
كه له فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌ییدا هه‌یه, ستۆدیۆكانمان له‌گه‌ڵ فیلمسازانی فیلمه به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌كاندا
داده‌نیشێت بۆ تێگه‌یشتن له كه‌سایه‌تییان و هه‌روه‌ها هۆكاری ئه‌وه‌ی كه بۆ كار
له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه ده‌كه‌ن
كاتێك بڕیار ده‌ده‌یت كه په‌نا بۆ ڤیدیۆ
ئیدیته‌رێك ببه‌یت, ئه‌وا كۆمه‌ڵه ئۆفه‌ره فراوانه جیاوازه‌كانمان ده‌توانێت به‌پێی
پێویستییه تایبه‌تییه‌كانی تۆ یه‌كبگرێته‌وه
ڕێنوێنیت ده‌كه‌ین هه‌نگاو به هه‌نگاو
له ته‌واوی پڕۆژه‌كه‌تدا, هه‌نگاوه‌كان ئاسانن و ئێمه‌ش هه‌میشه له پشتتین بۆ ڕێنوێنی
كردنی بیرۆكه‌كانت
لای ئێمە "بەرهەم هێنان" کارێکی هونەرییە پێش ئەوەی کارێکی خزمەتگوزاریی بێت. هەر بۆیە توانای بەرز و شارەزایی ئێمە لە کوالیتی کارە بەرهەمهاتووەکانماندا ڕەنگ دەداتەوە
میدیا
باین, گفتوگۆكردن, ڕێكخستن و په‌خشكردن یه‌كێكه له پسپۆڕییه‌كانی بریكاره‌كه‌مان,
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه كۆمپانیاكه‌مان په‌ره پێداوه بۆ بریكارێكی به سه‌رنج و داهێنه‌رانه
به‌ڵام هێشتا ڕێوشوێنه ته‌قلیدییه‌كان به‌كارده‌هێنین له خزمه‌تگوزاری میدیا باینه‌كانماندا
بۆ كۆمپانیا دیاریكراوه‌كان